Mesut Varol,İbrahim Yaldız,Şener Toktaş
27 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2024
وان - AA
بارینی بەفرێکی چڕ، بووە هۆی داخستنی ڕێگەی نێوان چەندین گوند و ئاوایی لە پارێزگاکانی وان، مووش و بەدلیس لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا.
لە وان، چڕی بەفربارین کاریگەری لەسەر داخستنی ڕێگەکان و هاتوچۆی گشتی هەبووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی وان، ڕێگەی نێوان ٩٦ ئاوایی ناوچەکەیان بە هۆی ئەو دۆخەوە داخراوە.
بارینی بەفر لە مووشیش گرفتی هاتوچۆی بۆ هاووڵاتیان دروست کرد و بە پێی لێدوانێکی سکرتێری گشتیی فەرمانگەی تایبەت لە پارێزگای مووش، شێخموس یەنتور ڕێگەی ٢٤ گوندی بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
یەنتور باسی لەوەیش کرد کە تیمەکانیان لەو ناوچانەدا بە چڕی کار دەکەن بۆ کردنەوەی ڕێگا داخراوەکان.
هاوکات بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ڕێگا و گواستنەوەی سەربە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای بەدلیس، ئومیت کورتکان ئاماژەی بەوەکرد کە بەهۆی بهفر بارینەوە ڕێگای ٥١ گوند لە ناوچە بەرزەکان بەڕووی هاتوچۆدا داخراون و هەواڵەکانیش بۆ کردنەوەی ئەو ڕێگەیانە بەردەوامە.