Sangar Hamad Azeez
05 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2016
ئۆپۆزسیۆنی سووریا فڕۆكەیەكی جەنگی سەربە رژێمی ئەسەدی لە باشووری شاری حەلەب خستە خوارەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە نێوخۆییەكان دەستیان خستووە، هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا فڕۆكەیەكی جەنگی سووریان خستۆتە خوارەوە كە ناوچەی ئەلعیسی باشووری شاری حەلەبی بۆردومان دەكرد.
راگەیەنرا كە فڕۆكەكە لە جۆری 'SU 22'ە و فڕۆكەوانەكەش بە زیندووی لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەدیل گیراوە.