Sangar Hamad Azeez
05 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2016
ئەو پەنابەرانەی كە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی نێوان توركیا - ئەورووپا لە دوورگەكانی یۆنانەوە بەرەو بەندەری دیكیللی لە ئیزمیر ڕەوانە دەكرێنەوە، لەوەێشەوە دیپۆرت دەكرێنەوە خەم و پەژارەیەكی زۆر بە رووخساریانەوە دیارە.
لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو پەنابەرێكی ئەفغانستانی بەناوی ئەیوب محەمەد گوتی: "ماوەی ٢٠ رۆژە بە خەیاڵی چوونە ئەورووپا ملی رێگام گرتووەتە بەر، دوای ئەوەی وڵاتەكەم جێهێشت لەگەڵ هەر شەش منداڵم روومان لە ئێران كرد، بەڵام بەهۆی مەزهەبگەریەوە رووبەڕووی كێشە بووینەوە و منداڵەكانم نەیان دەتوانی بخوێنن بۆیە بڕیاری چوونە ئەورووپامان دا. باشە ئێستا دەمانگێرنەوە وڵاتەكەمان. لە ئەفغانستان شەڕ هەیە. دیسانەوە لە دەستی داعش و تاڵیبان بەرەو كوێ سەرم هەڵگرم؟.
پەنابەرێكی دیكەی ئەفغانستانی بەناوی عەبدولبەشیر یوسف گوتی: "بەهۆی جەنگی نێوخۆی وڵاتەكەم ویستم سەرەتا خۆم بچمە ئەڵمانیا و دواتر دایك و خوشكەكەشم ببەم".
ئەو پەنابەرە تیشكی خستە سەرئەوەی كە ژیان لە وڵاتەكەی سەختە و گوتی: "لەبەر چی دیپۆرتمان دەكەنەوە. ئێمە هۆكارەكەی نازانین! ئەگەر لە وڵاتەكەمان جەنگ نەبوایە چیمان بە ئەورووپا؟ ئەگەر جەنگ نەبوایە ئێستا بەخۆشی لە وڵاتی خۆمان دەژیاین. ئەگەر لەبەر جەنگی وڵاتەكەم نەبێت بۆ ئەبێت بچمە ئەورووپایەك كە رۆژانە یەك ژەمیان پێ دەداین".