Burak Yılmaz
16 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2015
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ سۆفیای پایتەختی بولگاریا سەردانی سەرموفتی موسڵمانەکانی بولگاریا، مستەفا حاجی عەلیش-ی کرد.
داودئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە ئاسوودەیی، تەبایی، مافی مرۆڤ و ئازادی ئایینی بولگاریا ھەم لە بەروژەندی بولگاریا و تورکیایە ھەمیش سوود بە پەیوەندی دۆستانەی تورکیا و بولگاریا دەگەیەنێت.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "بە تایبەتی لەم ماوانەیی دواییدا ھەڵوێستی ھاوبەشی تورکیا و بولگاریا روونە بەرامبەر داعش و رێکخراوانی ھاوشێوەی کە وا خۆی نیشان دەدان کە گوایە نوێنەری موسڵمانەکان دەکەن. ھەروەھا ھەڵوێستی ھاوبەشمان بەرامبەر بە لایەنە توندڕەوکانی ئەورووپا لە ھێرشکردنە سەر مزگەوتەکانیش روونە".
داودئۆغڵو لە درێژەدا گوتیشی: "ھاونەژادەکانمان لە بولگاریا جوانترین بیرۆکەی نوێنەری نەریتی ئیسلامە لە بولگاریا و ئەورووپا. پاراستنی ئەمە گرنگی خۆی ھەیە. ھاوکات نەبوونی جیاکاری لە نێوان ھاووڵاتییان، ئایین، نەژاد و مەزھەب ئاواتێکی زۆر گرنگە بۆ ھەموومان و پرەنسیبێکە کە پێویستە پەیرەوی بکەین. گشت ئەمانە لە کەشێکی دۆستانەدا لەگەڵ بەرپرسانی بولگاریا تاوتوێ کرا".
ھاوکات داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەش دا کە لە سەردانەکەیدا ھەواڵی کوژرانی سێ پۆلیسی لە دیاربەکر پێگەیشتووە و بەو پێیەش گوتی: "لێرەوە جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خێزانەکانیان دەکەم. تورکیا لە تێکۆشانێکی سەخت تێپەر دەبێت، بەڵام ئەم تێکۆشانە ھیچ کاتێک بۆ ئارەزوویی تیرۆر و تیرۆریستەکان ناگۆڕێت. ناکەوینە تەلەی ئەوان. گشت بەرەنگاربوونەوەکان لە پێناو کۆمەڵگە و وڵات بەڕێوە دەبین. رەحمەت بۆ شەھیدەکانمان دەنێرم و پرسەش ئاراستەی خێزانەکانیان دەکەم".