Heman Hussein Yaseen
29 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2021
هه‌ولێر - AA
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، عەلی رەزا گونەی سەردانی نووسینگەی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان، ئایدن مەعروف-ی کرد.
لە دانیشتنێکدا کە کۆنسولی گشتیی تورکیا لە ھەولێر، ھاکان کاراچای ئامادەی بوو، رەوشی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ تورکیا تاوتوێ کرا.
لە دانیشتنەکەدا، هەروەها تیشکخرایە سەر رۆڵی پێکھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان و ئەرک و مافەکانیان لە کایەی سیاسیی‌دا.
له دانیشتنەکەدا دیاریی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان، ئایدن مه‌عروف به‌خشرایه باڵیۆزی توركیا له عێراق. عه‌لی ره‌زا گونه‌ی به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆسته تازه‌كه‌ی.
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دوای دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەی، یەکەمجارە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسان کۆببێتەوە.