Heman Hussein Yaseen
28 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2021
ههولێر - AA
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، عەلی رەزا گونەی سەردانی ئۆفیسی مهكتهبی سیاسیی بەرەی تورکمانیی عێراقیی لە ھەولێر کرد و لەلایەن ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانیی، ئایدن مەعروف پێشوازی لێکرا.
لە سەردانەکەیدا کە کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر، ھاکان کاراچەی یاوەری بوو، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، عهلی رهزا گونهی ئاماژەی بە پهرهپێدانی پهیوهندییهكانی ههرێمی كوردستان و عێراق لهگهڵ توركیا دا و دۆخی ناوچهكهیان تاوتوێكرد
لە بەشێکی دانیشتنەکەدا، تیشکخرایە سەر رۆڵی پێکھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان و، ئەرک و مافەکانییان لە کایەی سیاسییدا.
لە دانیشتنەکەدا ھەریەک لە بەرپرسی لقی ھەولێری بەرەی تورکمانی، ئەمیر عزەت، لقی سلێمانی رزگار قەرەنی، لقی دھۆک ئیبراھیم غازی و لقی کفری سەزگین موسڵح ئامادەبوون
دوای دانیشتنەکەش، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، ھەریەک لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، عەلی رەزا گونەی و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی، ئایدن مەعروف تیشکیان خستە سەر پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغدا و تورکیا.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی، ئایدن مەعروف گوتی: ''ئەم سەردانە مانایەکی گەورەی ھەیە، ئێمە دەمانەوێت فاکتەرێکی گرنگ بین لە پەیوەندی نێوان کۆماری تورکیا و ھەرێمی کوردستان و ههمیشه ئهو پهیوهندییهمان پاراستووه و بێگومان توركیاش وڵاتێكی گرنگی ناوچهكهیه و رۆڵێكی كاریگهری ههیه''.
دواتر باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، عەلی رەزا گونەی گوتی: ''دوای دەستبەکاربوونم سەردانی نەجەف و کەربەلام کرد دواتر سەردانی کەرکووکم کرد و ئەمڕۆش ھاتمە ھەولێر، لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆبوومەوە و پێشوازییەکی گەرمیی لێکردین''.
عەلی رەزا گونەی گوتیشی: ''تورکیا بەبێ ھیچ جیاوازییەک سەیری ھەموولایەنەکان دەکات، وەکو کورد، عەرەب، تورکمان، کە ئەوانە ھەموو برای ئێمەن، ھەروەھا پێکھاتەکانی وەکو کریستیانەکان، کاکەیی و، ئێزدیییەکانیش. ھیوادارم ئەم پێکەوەژیانە لە عێراقدا ھەروا بە ئاشتی و سەقامگیریی بمێنێتەوە''.
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دوای دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەی، یەکەمجارە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسان کۆببێتەوە.