به‌ره‌ی توركمانی: "مافی خۆمانه ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی به توركمان ده‌درێت بۆ ئێمه بێت"
سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان، ئایدن مه‌عروف: "توركمانه‌كان مافی خۆیانه له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمدا وه‌زاره‌تێكیان هه‌بێت و ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش به مافی به‌ره‌ی توركمانی ده‌زانین".
Arbil
هه‌ولێر-AA
سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان، ئایدن مه‌عروف رایگەیاند "بەر لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان پێیان گوتووه ئه‌گه‌ر كاندیدیان بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌بێت پشتیوانی‌یان لی دەکات".
ئایدن مه‌عروف له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی به‌شدارییكردنی پێكهاته‌كان له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "ئێمه به‌شدارییمان پێ ده‌كرێت، به‌پێویستیشی ده‌زانین پێكهاته‌كان له كابینه‌ی نۆیه‌م و به‌گشتی له پۆسته سیادییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌رایه‌تییان هه‌بێت".
ئایدن مه‌عروف سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی كاندیدیان بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه له پێكهاته‌ی توركمانه‌كانه نه‌بوو ده‌ڵێت "فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان داوایان له ئێمه‌كرد كه به‌شداریی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكه‌ین و گوتیان كه پشتگیرییمان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌مان پێ باش بوو".
ئەو ده‌شڵێت "ئێمه وه‌كو توركمانه‌كان داواكاریی له پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌زاره‌تێكی سیادی یان خزمه‌تگوزارییمان پێبدرێت و له‌نێو توركمانه‌كانیشدا مافی به‌ره‌ی توركمانییه ئه‌و وه‌زاره‌ته وه‌ربگرێت".
ئایدن مه‌عروف هه‌روه‌ها گوتیشی: "هه‌روه‌ها جگه له‌وه داوا ده‌كه‌ین پۆستی بریكاری وه‌زیر و راوێژكاریشمان پێبدرێت و ئه‌وه‌ش مافی پێكهاته‌ی توركمانی و كریستییانه وه‌كو دوو پێكهاته‌ی ره‌سه‌نی هه‌رێمی كوردستان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئێمه ده‌بێت پشكمان هه‌بێت له كابینه‌ی نۆیه‌م و له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیش و مافی به‌ره‌ی توركمانییه وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی ئاماده‌گیی هه‌بێت و پۆستی سیادی بدرێت به توركمان و به‌ره‌ی توركمانی، به‌تایبه‌ت كه ئێمه له رابردوو و ئێستاشدا مه‌وقیفی باشمان له هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه".
سه‌باره‌ت به مافی ئه‌وان له وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ت له كابینه‌ی نۆیه‌م، ئایدن مه‌عروف رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی دیكه له‌نێو خۆیاندا بڕیاریان داوه كه پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاڵوگۆڕ بگه‌ن و ئێمه ئاگاداری ئه‌وه نیین، به‌ڵام بۆ راگرتنی هاوسه‌نگیی داوا ده‌كه‌ین وه‌زاره‌تێك له كابینه‌ی نۆیه‌م به به‌ره‌ی توركمانی بدرێت".
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ئه‌وه‌شی گوت "ئێمه به گرنگی ده‌زانین وه‌كو پێكهاته‌ی توركمانی پۆستی سیادی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش به توركمانه‌كان بدرێت و داوا ده‌كه‌ین پۆستی یاریده‌ده‌رێكی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان یان بۆ كاروباری توركمانی به ئێمه بدرێت".
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه‌كانی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی و لیستی چاكسازیی توركمانی و لیستی میلله‌ت و لیستی به‌ره‌ی توركمانی توانییان سه‌ربكه‌ون و كورسیی به‌ده‌ست بهێنن، پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی دوو كورسی و ئه‌و سێ لیسته‌ی دیكه یه‌كی كورسییه‌كیان له‌و پێنج كورسییه‌ی بۆ پێكهاته‌ی توركمانی و به سیسته‌می كۆتا دیاریكراوه مسۆگه‌ركرد.