Heman Hussein Yaseen Yaseen
17 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2019
هه‌ولێر - AA
گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە سەرۆکی ھەرێم لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ھەڵدەبژێردرێت و ئاشکرایشی دەکات کە رەنگە پڕۆسەی دەستبەکاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێم دوابكه‌وێت.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''ماوەیەکی دیاریکراو ھەبوو کە ١٥ی مانگ دوا رۆژ بوو بۆ پێشکەشکردنی كاندیدی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و لەماوەی ھەفتەیەکدا پێداوچوونەوە بە ناوەکان دەکرێت و، دواتر له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و، دواتر پڕۆسه‌ی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێم ده‌ستپێده‌كات و، رەنگە دەستبەکاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێم کەمێک دوابکەوێت''.
له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، سه‌فین دزه‌یی گوتی: ''دوای دەستبەکاربوونی سەرۆکی ھەرێم، سه‌رۆكی هه‌رێم کاندیدی دەستنیشانکراو رادەسپێرێت بۆ پێهكێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و، سه‌رۆكی حكوومه‌ت ماوه‌ی یه‌ك مانگی له‌به‌رده‌سته و ده‌كرێت زووتریش كابینه‌كه‌ی پێكبهێنێت و به بۆچوونی ئێمه له‌ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌ش كابینه‌ی نۆیه‌م پێكدێت''.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی شنگال و هه‌بوونی چه‌ند هێزێك له‌و ناوچه‌یه، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی گوتی: ''بەداخەوە ھەبوونی ھەندێک ھێزی سەر بە پەکەکە ئاڵۆزی له ناوچه‌كه دروستکردووە و لە رێگای به‌غدا داوامانکردەووە کە ئەو ھێزانە بچنە دەرەوە و پێدەچیت هه‌ندێك ھێزی عێراقی هه‌بێت کە پاڵپشتی پەکەکە دەکەن و ئەمەش بووەتە ھۆی ئاڵۆزی ناوچەکە و، ھیوادارین خۆیان بە زووترین کات ناوچەکە بهجێبهێڵن و خەڵکی ناوچه‌كه بۆخۆی بڕیار لەسەر چارەنووسی ناوچەکە بدات''.
له‌باره‌ی پێناسی گومرگی و كارئاسانی بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان و به‌تایبه‌تی كۆمپانیا توركییه‌كان سه‌فین دزه‌یی گوتی: ''لە رابردوودا کۆمپانیاکانی تورکیا جێ پەنجەیان دیاربووه و داوامان وایە ژماره‌یان زیاتر بێت و لەبواری وەبەرھێنان بۆ کارخانە و بابەتی گەشتوگوزار كاربكه‌ن چونكه ھەموو عێراق پێویستی پێیەتی و سوودی بۆ ھەموو لایەک ھەیە''.