Zana Natık Kerem
18 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2019
بەغدا ــ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، محەمەد عەلی حەکیم رایگەیاند، وڵاتەکەی لەو ھەڵوێستانە خۆی بەدوور دەگرێت کە دەبنە ھۆی دروستبوونی گرژیی لە ناوچەکەدا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە وەزیری دەرەوە، محەمەد عەلی حەکیم لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ لەندەن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جێرمی ھەنت کۆبووەتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا ھاتووە لە کۆبوونەوەکەدا، چەند پرسێکی ھەرێمیی و نێودەوڵەتی خراوەنەتە بەرباس بەتایبەتیش ئەو پرسانەی کە جێگەی گرنگ و بایەخی عێراق و بەریتانیا بوون.
بەپێی راگەیەندراوەکە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، محەمەد عەلی حەکیم رایگەیاندووە کە عێراق بە یەک گەیشتنی ھەمووانە، بەدەر لەوەش عێراق لەو ھەڵوێستانە خۆی بەدوور دەگرێت کە دەبنە ھۆی دروستبوونی گرژیی لە ناوچەکەدا.
وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، بە پێویستی زانیوە کە بە گفتوگۆ و دانوستان کێشەکان لەناوچەکەدا چارەسەر بکرێت، ھەروەھا ھەوڵەکانیش زیاتر بۆ بەدیھێنانی ئاسایش و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتان لە ناوچەکەدا بخرێتەگەڕ.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەو رۆژە نەدراوە کە وەزیری دەرەوەی عێراق، محەمەد عەلی حەکیم سەردانەکەی بۆ لەندەن ئەنجام داوە.