Kosar OSMAN
14 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2016
لقى هه وليرى يه كيتى قوتابيان و لاوانى توركمان سیميناريكی لەمەڕ ره وشى بارودۆخى سياسیی توركمان و رۆڵى لاوان لە بزووتنەوەی تورکمان بۆ مامۆستا و قوتابیان له هۆتێل چوارچرا ساز كرد.
لەمبارەوە پەرلەمانتاری کوردستان لەسەر لیستی بەرەی تورکمانی ئایدن مەعروف کە لە سیمینارەکەدا وتاری پێشکەشکردبوو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو بەمشیوەیە دوا: "دوای ئەوەی کە حکوومەتی هەرێم ئەم قۆناغە قەیراناوییەی تێپەڕکرد، پێویستە لە بڕیارەکانیدا ئەرک و رۆڵی تورکمانەکان لەبەرچاو بگرێت و بە گرنگییەوە تێی بڕوانێت".
ناوبراو گوتیشی: "ئێمە وەک تورکمان، بەشێکی گرنگی هەرێمی کوردستانین و هاوژیانین لەگەڵ گەلانی ئەم هەرێمە و هەمان قەدەرمان هەیە. جا بۆیە بە پێویستی دەزانین لە بڕیارە سیاسییەکانی داهاتوودا رۆڵی تورکمان پەراوێز نەخرێت و بەشداریی هەبێت. جگە لەوەش داوا دەکەین پۆست و ئەرکی گرنگی وەک جیگری سەرۆکی حکوومەت بە تورکمان بدرێت".
هەروەها مەعروف پێیوایە تەنیا بە یەکبوون و یەکهێزی لە هەرێمی کوردستاندا، دەتوانن ئەم قەیرانە دارایی و سیاسییە تێپەڕ بکەن.
لەبارەی هەڵوێستی تورکمان ناوبراو گوتی: "ئێمە وەک بەرەی تورکمانیی عێراق هەمیشە گوتوومانە و دەیڵێینەوە کە لایەنگری سازان و ئاشتەوایین. هەروەها لە ئێستادا ئیمەی پەی بە بارودۆخی قەیراناویی هەرێم دەبەین. فەرمانبەر ناتوانێت مووچەی وەربگرێت و رەوشی سیاسیش تا رادەیەک ناجێگیرە. بێگومان ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ ئەوەی بە هاوبەشی ئەم رەوشە تێپەڕبکەین".
لای خۆیەوە بەرپرسی مانگی سووری تورکی لە عێراق شەفەق لۆستار لەبارەی رۆڵی گەنجان و بزووتنەوەی تورکمان گوتی: "گەنجانی تورکمان لە چوارچێوەی یارمەتی و کۆمەکی مرۆیی لەم ناوچەیەدا چالاکی و رۆڵی بەرچاویان گێڕاوە. ئێمەیش لەبەر ئەم هۆیە لەم سیمینارەدا بە پێویستمان زانی زانیاری و بەرچاوڕوونیی زیاتر بۆ گەنجانی تورکمان بخەینەڕوو".