Mohamad Misto,Ramal Abdullah Mahmood
30 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2018
یه‌رموك/ئه‌نقه‌ره - AA
له كاتێكدا رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه له چڕكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی بۆ ئه‌و به‌شه‌ی كه‌مپی یه‌رموك كه له ژێر كۆنتڕۆڵی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدایه، رێككه‌وتن كرا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاواره فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی كه‌مپه‌كه كه له ژێر كۆنتڕۆڵی هه‌یئه‌ت ته‌حریر شامدایه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرانی ئاژانسی ئاندۆڵو له ناوچه‌كه، دوێنێ گرووپی چه‌كدارانی هه‌یئه‌ت ته‌حریر شام و رژێم رێككه‌وتن له‌سه‌رى لای باكووری كه‌مپه‌كه كه به‌شێكی بچووكه و ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی ئه‌و گرووپه.
به‌مجۆره‌ش گروپه‌كه رازی بووه به گواستنه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌س له هه‌ردوو گوندی زۆرینه شیعه فووا و كهفهریا له ئیدلب كه گه‌مارۆی داوه و هێشتا رێككه‌وتنه‌كه نه‌كه‌وتۆته واری جێبه‌جێكردن.په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له ئیدلب رایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه خه‌ڵكی گونده‌كان چاوه‌ڕێی هاتنی پاسی سه‌وز ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی یه‌لده، به‌بیله و به‌یت شاهین كه له ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای سووریای ئازادن خرانه ناو پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌وه. ئه‌و خێزان و ئه‌ندامانه‌ی سوپای سووریای ئازاد ده‌یانه‌وێ بڕۆن ده‌گوازرێنه‌وه و ئه‌وانه‌ی ده‌شیانه‌وێ بمێننه‌وه به سوودوه‌رگرتن له "لێخۆشبوونی رژێم" ده‌توانن له ناوچه‌كه به‌رده‌وامی به ژیانیان بده‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د رووه و رۆژهه‌ڵاتی گونده‌كانی قادم و ئاساڵی به‌ره‌و ناوچه‌ی كه‌مپی یه‌رموك پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.