ئەفغانستان.. کوژرانی ٢٣ تیرۆریستی داعش
- وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچە سنوورییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ پاکستان، ٢٣ چەکداری داعشیان کوشتووە.
Afghanistan
كابول - AA
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچە سنوورییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ پاکستان، ٢٣ چەکداری داعشیان کوشتووە.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان، ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر ناوچەیەک لە هەردوو ویلایەتی نەنگارهار و گومەر لەسەر سنووری پاکستان ئەنجامدراوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ٢٣ تیرۆریستی داعش کوژران و هاوکات دوو کرێنی گەورەی تیرۆریستانیش تێکشکێنراوە.
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان هیچ وردەکارییەکی لەبارەی وادەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان و بوونی زیان لە ریزی هێزە ئەمنییەکاندا نەخستووەتە روو.