ئێران كه‌شتی جه‌نگیی ره‌وانه‌ی كه‌نداوی عه‌ده‌ن كرد
- ئێران دوو كه‌شتی جه‌نگیی ره‌وانه‌ی كه‌نداوی عه‌ده‌ن كرد له كه‌ناراوه‌كانی یه‌مه‌ن.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
ئێران دوو كه‌شتی جه‌نگیی ره‌وانه‌ی كه‌نداوی عه‌ده‌ن كرد له كه‌ناراوه‌كانی یه‌مه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی تەنسیم، ئێران 54ـه‌مین كه‌شتیگه‌لی ره‌وانه‌ی كه‌نداوی عه‌ده‌ن كردووه كه له كه‌شتی پشتیوانی جه‌نگیی و تێكشكێنه‌ری سه‌ربه هێزه‌كانی ده‌ریایی وڵاته‌كه‌ی پێكهاتووه كه توانای هه‌ڵگرتنی هێلیكۆپته‌ری هه‌یه.
كه‌نداوی عه‌ده‌ن كه پێگه‌یه‌كی ستراتیجی هه‌یه به‌وه‌ی له كه‌ناری باشووری نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌ب زه‌ریای هیندی به ده‌ریای سوور ده‌به‌ستێته‌وه، له‌رووی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانی عەرەبی به‌رابه‌رایه‌تی سعوودیه بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن پێگه‌یه‌كی هه‌ستیاری هه‌یه.