Sayed Khodaiberdi Sadat
25 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2020
کابول- AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ئەفغانستان، یەکێک لە گەورە سەرکردەکانی ئەلقاعیدە بەناوی ئەبو موحسین ئەلمیسری کوژرا.
سەرۆکایەتی ئاسایشی نیشتمانیی ئەفغانستان لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە ویلایەتی غەزنی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە ئەنجامدراوە.
باس لەوەشکراوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، یەکێک لە گەورە سەرکردەکانی ئەلقاعیدە بە ناوی ئەبو موحسین ئەلمیسری کوژراوە کە دووەم بەرپرسی رێکخراوەکە بووە لە نیوەدوورگەی هیندستان.