Sayed Khodaiberdi Sadat
30 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2022
کابول - AA
لە ئەنجامی هێرشێک بۆسەر ناوەندێکی پەروەردەیی لە شاری کابول پایتەختی ئەفغانستان، ١٩ کەس کوژران.
گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کابول، خالید زادران، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لەوە کرد کە بۆمبێک لە ناوەندی پەروەردەیی کاچ لە رۆژئاوای کابول، تەقیوەتەوە.
خالید زادران ئاشکرای کرد کە تەقینەوەکە لە کاتی تاقیکردنەوەیەک لەناو ناوەندەکەدا روویداوە و بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان لەو رووداوەدا ١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوتەی شایەتحاڵەکان پەلامارەکە تەقینەوەی خۆکوژی بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە مبارەیەوە رانەگەیاندووە.
جێی ئاماژەیە زۆرینەی دانیشتووانی رۆژئاوای کابول لەسەر مەزهەبی شیعە هەزارەن. پێشتریش هێرشی لەم شێوەیە بۆسەر ئەو ناوچەیە ئەنجامدرا و رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی راگەیاندبوو.