Hemn Baban
18 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2019
كابول-AA
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان له هۆڵی "دوبه‌ی ستی" رۆژئاوای كابول روویداوه كه ناوچه‌یه‌كی زۆرینهنشینی شیعه‌كانه.
گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان، نه‌سره‌ت ره‌حیمی به ئاژانسی "ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس"ی راگه‌یاندووه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كابول روویداوه و كوژراو و برینداریش هه‌یە.
له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی "تڵوع نیوز" له چه‌ند سه‌رچاوه و شاهێدحاڵێكی رووداوه‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه كاتێك ته‌قینه‌وه‌كه روویداوه هۆڵه‌كه پڕبووه له خه‌ڵك و زۆر جار له‌و هۆڵه 400 كه‌س ئاماده‌ده‌بن.
10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ته‌قییه‌وه كه هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌فغانستانی كردبوویه ئامانج له هه‌مان ناوچه کە كوژراونی 14 كه‌س و برینداربوونی 145 كه‌سی دیكه‌ی لێ كه‌وته‌وه كه زۆرینه‌یان سڤیل بوون، ته‌قینه‌وه‌كه‌ش دوێنێش له‌هه‌مان ناوچه و به‌هه‌مان شێواز روویداوه.