102 هه‌ژماری تویته‌ری داعش راگیران
- فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، 102 هه‌ژماری تایبه‌ت به رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ناسراو به "داعش" له لایه‌ن تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه داخراون.
Arbil
ئه‌و هه‌ژمارانه هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی داعشییان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌پاڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین شتی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به تیرۆره‌وه، وه‌ك هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا (Centcom) رایگه‌یاند کە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی تویته‌ر 102 هه‌ژماری تویته‌ری سه‌ربه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق و شام ناسراو به "داعش"ی راگرتووه.
هه‌ژماری (Report_ISIS) كه سه‌ر به‌و فه‌رمانده‌ییه‌یه و تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كانی داعش بۆ ئه‌وه‌ی تویته‌ر له" پێشێلكارییه‌كان" ئاگادار بكاته‌وه، بڵاویكردووه‌ته‌وه توانیویانه 102 هه‌ژماری داعش له تویته‌ر بسڕنه‌وه و بلۆك بكه‌ن پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تویته‌ر.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كورتیشدا ناو و ناویشانی سه‌رجه‌م هه‌ژماره بلۆككراوه‌كانی له‌لایه‌ن تویته‌ره‌وه ئاشكراكردووه. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن