وه‌زاره‌تی ناوخۆی یه‌مه‌ن چالاكییه‌كانی له عه‌ده‌ن راگرت
- له یه‌مه‌ن هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، فه‌رمانگه‌كانی كۆچ، پاسپۆرت و كاروباره سڤیله‌كان له عه‌ده‌ن، كاره‌كانیان هه‌ڵپه‌سارد.
Yemen
عه‌ده‌ن - AA
له یه‌مه‌ن به هۆی ئه‌و "كوده‌تا"یه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی كاتیی باشوور كه له لایه‌ن ئیماراته‌وه پشتیوانیی ده‌كرێن، دژبە حكوومه‌تی شه‌رعیی له وڵات ئه‌نجامیدا، كاره‌كان له هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌كانی كۆچ، پاسپۆرت و كاروباره سڤیله‌كان له عه‌ده‌ن هه‌ڵپه‌سێردران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی یه‌مه‌نه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی كاری ئه‌و دامه‌زراوه و فه‌رمانگانه له لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆ، ئه‌حمه‌د مه‌یسه‌ری-یه‌وه دراوه و له‌مڕۆوه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی فه‌رمانێكی دیكه له‌وباره‌یه‌وه ده‌رده‌چێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه سه‌رجه‌م ئه‌و كارانه‌ی له‌دوای به‌رواری ده‌ركردنی بڕیاره‌كه ئه‌نجامده‌درێن به نایاسایی ئه‌ژمارده‌كرێن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كاره‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن، سزا ده‌درێن.
دوای ئه‌وه‌ی كه دامه‌زراوه حكوومییه‌كان و بنكه سه‌ربازییه‌كان كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی شه‌رعی له عه‌ده‌ن ده‌ستپێكردنی پێكدادانه‌كان راگه‌یه‌نرا.
یه‌كه‌كانی حیزامی ئه‌منیی سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نی كاتیی باشوور كه لایه‌نگری جیابوونه‌وه‌ن، له‌دوای چوار رۆژ له پێكدادان، رۆژی ١٠ی ئاب كۆشكی مه‌عاشیقی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له عه‌ده‌ن و دامه‌زراوه ستراتیجییه‌كانی حكوومه‌تیان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتبوو.