سوودان.. مۆركردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستووری بۆ قۆناغی راگوزه‌ر
- ئه‌مڕۆ له خه‌رتومی پایته‌ختی سوودان به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی رێوڕه‌سمی "شادمانی سوودان" به‌ڕێوه‌چوو كه تیایدا واژوو لەسەر به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستووری بۆ قۆناغی راگوزه‌ری كرا.
Hartum
خه‌رتوم - AA
هه‌ریه‌ك له هێزه‌كانی ئازادی و گۆڕان و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه واژوویان له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستووری كرد كه تایبه‌ته به قۆناغی راگوزه‌ری.
رێوڕه‌سمی واژووكردنی به‌َڵگه‌نامه‌ی ده‌ستووری كه ناوی "شادمانی سوودان"ی لێ نراوه له هۆڵی"الصداقه" له خه‌رتومی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و سه‌رۆكی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڵگه‌نامه‌کە لە لایەن هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی، محه‌مه‌د حه‌مدان دقلۆ "حمیدتی" و سه‌ركرده له هێزه‌كانی ئازادی و گۆڕان، ئه‌حمه‌د ره‌بیع-ه‌وه واژووكرا.
رێوڕه‌سمه‌كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌سیوپیا، ئابێ ئه‌حمه‌د و سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌فریقا، مو‌سا فكری و هه‌ردوو نێوبژیوانكار محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سه‌ن ولد لبات و ئه‌سیوپی مه‌حمود دریر به‌ڕێوه‌چوو، له‌نێو ئاماده‌بوواندا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆش هه‌بوو.
ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند کە هه‌زاران كه‌س روویان كردبوویه هۆڵی واژووكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كه و ئاڵای وڵاته‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه بوو و دروشمی نیشتمانی‌یان ده‌گوته‌وه، هۆڵه‌كه‌ش له‌ژێر رێوشوێنی ئه‌منی توندا پارێزگاریی لێكرابوو و هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌چڕی له شه‌قامه‌كاندا به‌تایبه‌ت شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی پایته‌ختدا بڵاوبووبوونه‌وه.
له چواری ئه‌م مانگه هه‌ریه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی راگوزەر و هێزه‌كانی ئازادی و گۆڕان له‌باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی "راگه‌یاندنی ده‌ستووری"ه‌وه گه‌یشتن به رێككه‌وتن كه یه‌كێتیی ئه‌فریقا تیایدا نێوبژیوانكار بوو.
هه‌ردوو لایه‌ن رێككه‌وتن له‌سه‌ر قۆناغێكی راگوزه‌ر كه له 39 مانگ پێكدێت و تیایدا ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت و به هه‌ڵبژاردن كۆتایی دێت.
له 11ی نیسانی رابردووه‌وه سوودان پشێوی به‌خۆوه ده‌بینێت، به‌تایبه‌ت له دوای له‌سه‌ركارلابردنی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر كه له ساڵی 1989ه‌وه حوكمڕانی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌كرد، ئه‌وه‌ش دوای شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی كه به هۆی خراپیی باری ئابووریی ئه‌و وڵاته‌وه سه‌ریهه‌ڵدابوو.