خه‌رتوم
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیاكانی سۆدان، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته به‌نیاز بووه بهفڕۆكهیهكی سعودی كه به‌كرێی گرتووه، بچێته ئێران تا به‌شداریی بكات له‌ڕێو ره‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی تازه‌ی ئێران (حه‌سه‌ن رۆحانی) به‌ڵام به‌هۆی له‌مپه‌ڕی حكومه‌تی سعودیه، سه‌فه‌ره‌كه سه‌ری نه‌گرتووه‌و گهڕواهتهوه بۆ خه‌رتووم.
له‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه به‌نیاز بووه پێی بچێته تاران، سه‌رۆك به‌شیر چه‌ند وه‌زیری حكومه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا بووه، ناچار هه‌موویان پێكه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ خه‌رتووم.
میدیاكانی سۆدان له‌سه‌ر زاری چاودێرانی سیاسی نووسیویانه " پێده‌چێ به‌هۆی ناكۆكی سیاسی نێوان ئێران و سعودیه، ئه‌و كۆسپه خرابێته به‌رده‌م سه‌فه‌ره‌كه‌ی به‌شیر بۆ تاران"