ئەستەنبوڵ
ئەمڕۆ دانیشتنی(٣٢١)ەمین دادگایی ئەرگەنەکۆن بەڕێوەچوو، پێشبینی دەکرێت دادگا بڕیار لەسەرچارەنووسی ٦٦ گیراو و ٢٧٥ گومانلێکراو بدات.لەناو تۆمەتبارەکانسوپاسالاری خانەنشینکراو (ئیلکەر باشبوغ) لەگەڵ ژەنەڕاڵە خانەنشینکراوەکان (حەسەن ئیغسیز، خورشید تۆڵۆن، شەنەر ئەرئویگوڕ، وەلی کوچوک)پەرلەمانتارانی جەھەپە (موستەفا باڵبای، محەمەد ھابێراڵ) ھەروەھا لەگەڵ سەرۆکی پارتی ئیشچی (دۆغو پەرینچەک).رۆژنامەنووس (تونجای ئۆزکان) فەرماندەی خانەنشین (دوڕسون چیچەک) بەدی دەکران. لە کۆی ٢٣ سکاڵانامەی جیاجیا ژمارەی گومانلێکراوە دەستبەرەکان ٦٦ کەسن، بەگشتی گومانلێکراوان ٢٧٥ کەسن.بەپێی ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبوونەتەوە، دۆسێکە ٣١ گەواھیدەری لەسەر ھەیە کە پەردە ھەڵدەماڵێ لەسەر ھەندێکیان. ئەوەی مایەی سەرسامیی خەڵک بوو، یەکێ لەگەواھیدەرانی نھێنی (شەمدین ساکیک) سەرکردەی پێشووی پارتی کرێکارانی کوردستانPKK بوو .