سلێمانی
كه‌سوكاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیانه تۆمار ده‌كات كه‌چه‌كی كیمیاویان به رژێم پێشووی عێراق فرۆشتووه.
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكی بۆ AA ئاماژه به‌و بانگه‌وازه ده‌كات كه ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی كیمیاباران و به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی ده‌كات تا سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه تۆمار بكه‌ن كه چه‌كی كیمیاویان به رژێمی پێشووی عێراق فرۆشتووه. له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێ:" تا ئه‌مڕۆ 850 كه‌سوكاری قوربانیان و به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیاوی سه‌ردانیان كردووین و سكاڵایان تۆمار كردووه، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وامه".
عهبدولقاردر له‌وباره‌ی ئایا ئه‌و سكاڵایانه له كامه دادگا تۆمار ده‌كرێن؟ گووتی:" دوای كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ساكاڵاكان له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیانه، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو، له رێگای ده‌سته‌یه‌ك پارێزه‌ری نێوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌ینینه دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهای".
سه‌رۆكی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:" پێشتر 450 كۆمپانیای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانباركرابوون به‌وه‌ی چه‌كی كیمیاویان به رژێمی پێشووی عێراق فرۆشتووه. به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ ته‌نیا 27 كۆمپانیا به به‌ڵگه‌وه ئه‌و تۆمه‌ته‌ی به‌سه‌ر ساغ بۆته‌وه كه ئه‌وانیش كۆمپانیای ئه‌ڵمانی، ئه‌مریكی و فه‌ڕه‌نسین".
لوقمان عه‌بدولقادر له‌باره‌ی بایه‌خی ئه‌نجامی ئه‌و سكاڵایهنه و بڕیاره‌كانی دادگای لاهایشهوه پێیوایه:" دانانی دادگا به‌و تاوانه زۆر گرنگه. تاوه‌كو جارێكی تر له هیچ شوێنێكی جیهان ئه‌مه دووباره نه‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها گرنگی بڕیاری دادگا له‌وه دایه كه هه‌موو جیهان ده‌زانێ له هه‌ڵه‌بجه تاوانی جنیۆساید ئه‌نجامدراوه".
له رۆژی 16/3/1988 فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی رژێمی پێشووی عێراق به‌بۆمبی كیمیاوی شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یان بۆمباران كرد و به‌هۆیه‌وه 5 هه‌زار هاووڵاتی گیانی له‌ده‌ستدا و زیاتر له 10 هه‌زار هاووڵاتیش بریندار بوو.
له كه‌یسی ئه‌و تاوانه‌دا ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بیانی تۆمه‌تبارن به فرۆشتنی چه‌كی كیمیاوی به رژێمی ئه‌و كاته‌ی عێراق. دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی 25 ساڵ داواده‌كرێت ئه‌و كۆمپانیایانه دادگایی بكرێن و قه‌ره‌بووی قوربانیانی كاره‌ساته‌كه‌ش بكه‌نه‌وه.