قاھیرە
کەمال ئۆزتورک سەرۆکی گشتیی دەستەی بەرێوەبردنی ئاژانسی ئانادۆڵ گوتی " ئانادۆڵ ناوی خۆی بە ھەواڵە بابەتی و بێ لایەنەکانی له‌بارەی میسره‌وه بەرزکرده‌وه و متمانه‌ی گشت لایەکی بەدەست ھێنا"
ئۆزتورک ھەروەھا گوتی"لە ئەستهمبوڵ و ئەنقەرە، ھەموو بەیانییەک کاتێ رووداوەکانی میسرمان دەبینی بە ھەواڵی ناخۆش و خەمبارهوه کۆبوونەوەکەمان دەکرد، بارودۆخی خراپی خەڵکی میسر جێگای نیگەرانی بوو، به‌ڵام ھەواڵێکی خۆشیش هه‌بوو ئه‌ویش ره‌وشی دیموكراسی له‌و وڵاته. ئاژانسەکەمان بەرەو گەورەترین ئاژاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست گەشەیکرد. پێش چەند رۆژێک هاوڕێیه‌کم پێی وتم شەڕی کەنداوی یەکەم CNN، کەنداوی دووەم ئەلجەزیرە و کودەتاکەی میسریش ئاژانسی ئانادۆڵی بوژاندەوە"
سەرۆکی گشتیی دەستەی بەرێوەبردنی ئاژانسی ئانادۆڵ جه‌ختیكرده‌وه ئاژانسی ئانادۆڵ بە ھەواڵە بێ لایەنەکانی بارودۆخی میسر، ناوی خۆی لە جیھان به‌رز کرده‌وه "ھەواڵەکانمان بابەتی بوون و ھەرگیز بەدرۆ نەخرانهوه، کاتیَ له‌بارەی سەرکردە کودەتاچییەکان، یا له‌بارەی کودەتا لێکراوەکانی میسر ھەواڵمان ده‌بوو سه‌ركه‌وتنی زیاترمان به‌ده‌ست ده‌هێناو ده‌ستخۆشیمان لێده‌كرا".
ئۆزتورک ئاماژەی بەوە کرد ئەمڕۆ ئاژانسی ئانادۆڵ لەوڵاتانی (میانمار، غەززە، سوریا، میسر، مالی و لەو شوێنه دووره ده‌ستانه‌ی ئەفریقاوه، دەنگی خەڵکانی ھەژار و دادوەریی و برایهتییە.