ئانادۆڵ - قاھیرە
به‌پێی هه‌واڵێك كه له‌سایتی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەمیسر بڵاوكراوه‌ته‌وه، بەھۆی بارودۆخی سیاسی نێوخۆیی ئه‌و وڵاتـه، ئه‌مریكا باڵیۆزخانەكه‌ی له‌قاهیره تا 10ی ئه‌ما مانگه داده‌خات.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هۆشداریی دراوه‌ته ئه‌مریكییه‌كان كه سه‌فه‌ر نه‌كه‌ن بۆ میسر‌و ئه‌و ئهمریكیانهیشی له‌و وڵاتـهن دوور بكه‌ونه‌وه له‌و مه‌یدانانه‌ی خۆپیشاندانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێن.