اربیل
له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگهیهنراوهیهكهوه (یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان) نیگه‌رانی خۆیان له‌ڕه‌وشی كورده‌كانی سوریا ده‌ربڕیوه‌و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه ده‌كه‌ن به‌ناوی ئیسلامه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلام خوازیاره له‌مزگه‌وته‌كانی كوردستانی عێراقه‌وه، له‌شه‌وانی قه‌درو به‌ره جه‌ژندا دۆعا بۆ كورده‌كانی سوریا‌و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته توشی نه‌هامه‌تی شه‌ڕ هاتوون بكرێت.
تێیدا هاتووه "ماوەیەكە بە ناڕەواو دوور لەهەستی مرۆڤانە، كۆمەڵە گروپێك بەناوی (ئیسلامەوە) كێشەی شەڕفرۆشتن بە كوردانی رۆژئاوای كوردستانیان دروستكردووە، وێڕای ئەوەی بەرەی جەنگی حكومەتی سوریایان بۆ دژی كوردەكان گواستۆتەوە، كوشتن‌و ڕفاندنی خەڵكی كوردیان حەڵاڵكردووە.
له‌كۆتایی راگهیهنراوهكهیان نووسیویانه " وێڕای پشتگیریكردنمان لە هەر هەنگاوێكی دروست بۆ پێشوەچوونی دۆزی رەوای كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان، داوا لەمامۆستایانی ئایینی دەكەین له‌كۆڕو مه‌جلیسه ئاینییه‌كاندا دوعای خێر بۆ لاچوونی ئاشووب لەسەر گەلی سوریا بەگشتی‌و گەلی كورد بەتایبەتی بكەن".
له‌لایه‌كی دیكه 11 پارت و رێكخراو له‌كوردستانی عێراق به‌ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ره‌وشی كورد له‌سوریا، خوازیارن پێشمه‌رگه بۆ پارێزگارییكردن له‌و كوردانه بچێته ناو خاكی سوریاوه.