قاھیرە
لە دوای شۆرشی ٢٥ کانووی دووەم ,شا عهبدوڵا بن عهبدولعهزیزی شای سعودیە بۆ جاری یەکەم سەردانی وڵاتی میسری کرد و لەگەڵ سەرۆک کۆمار عبدولفتاح سیسی, سەرۆک وەزیران ئیبراهیم محلیب و وەزیری بەرگری میسر سدقی سوبحی کۆبوەوە.
بەپێی ھەواڵێكهی کەناڵێکی میسری، فرۆکەی شای سعودیە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی قاھیرە نیشتۆتەوە و چاوەروان دەکرا شا عبدوڵڵا لە فرۆکەکەی بێتە خوارەوە، کەچی بەرپرسانی باڵای وڵاتی میسر چوونە نێو فرۆکەکە بۆ كۆبونهوه.
شا عبدوڵلا لە ناو فرۆکەکەیدا لەگەڵ ھەر یەک لە سەرکۆمار عبدولفتاح سیسی ,سەرۆک وەزیران ئیبراهیم محلیب و وەزیری بەرگری میسر سدقی سوبحی بۆ ماوەی ٣٥ دەقیقە کۆبوەوە.
وەک لەو وێنانهی كه له دهزگاكانی راگهیاندن بڵاوكرانهوه، شا عبدوڵڵا لە نێو فرۆکەکەیدا پێشوازی لە سیسی دەکا و سیسیش نێوچاوانی شای سعودیە ماچ دەکا.
دوای کۆبوونەوەکە شای سعودیە بهرەوە وڵاتەکەی گهڕایهوه.
دوای ئەوەی لە ٣ تەمووزی ساڵی ٢٠١٣ سیسی کودەتای سەربازی بەسەر حکومەتەکەی مورسیدا ئەنجامدا، شا عهبدڵڵا بن عبدولعەزیز پشتگیری خۆی بۆ سیسی راگهیاند و گوتبووی: "وڵاتی میسر لە تونێلی تاریکی رزگار کرا."
دوای قۆناغەکە سعودیە بەردەوام بوو لە پشتگیری کردنی سیسی , دواجار شا عبدوڵڵا لەرووی ئابوورییەوەش پشتگیری لە سیسی دەکرد.
شا عبدوڵڵا دواجار له بهرواری (٢٨/٠٧/٢٠١٠) واته شەش مانگ بەر لە سەرھەڵدانی شۆرشی ئهو وڵاته، سەردانی مسیری کردبوو.