قاھیرە
سەرۆکی رێکخراوی ئیخوانی موسلیمین لە لیبیا بەشیر ئەل کەبتی لە بارەی رووداوەکانی لیبیا ئاشكرایكرد كه پێویستە ھەموو لایەنە سیاسیەکان بۆ چارەسەری کێشەکان دەست بە گفتوگۆ بکه‌ن و رێ له ھێزەکانی بیانییه‌كان بگرن.
کەبتی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی رەوشی لیبیای کرد و گوتی: "پێویستە ھەموو لایەنە سیاسەکان لە لیبیا لە سەر کێشەکانی ناوخۆ کۆك بن و دەست بە گفتوگۆ بکەن. گرنگ نییە ئه‌و كه‌سه‌ی وڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات خەلیفە خەفتارە یان یەکێكی دیكه‌یه، ئه‌وه‌ی گرینگهبەرژەوەندی لیبیا یه."
کەبتی باسی له رۆڵی ئیخوان موسلیمین و خەلیفە خەفتارە لە لیبیا کرد و گوتی: "رێکخراوهكهمان پارچەیەکی ئەم وڵاتەیە، بەڵام خەلیفە خەفتارە توندوتیژی بەکاردههێنی. خەلکی لیبیا دەیەوێ لە توندوتیژی دوور بكه‌وێته‌وه چونکە زیانێكی زۆری بۆ ئه‌وان هه‌یه. رێكخراوه‌كه‌مان هه‌موو كاتێك دژی توندوتیژییه."