قاھیرە
پرۆسه‌ی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرکۆماری میسر دەستیپێکرد و بڕیارە تا سبەی بەردەوام بێ.
دوو کاندیدی سەرکۆماری میسر وەزیری پێشووی بەرگری عبدولفەتاح سیسی و سەرۆکی پلاتفۆرمی گەشەپێدانی خەلک حەمدین سەباح کێبرکێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌كه ده‌كه‌ن.
دوای کودەتای سەربازی کە له سێی مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو ئەنجامدرا، ئەمە یەکەم جاره ھەڵبژاردنی سەرکۆماری ئەنجام دەدرێ.
پرۆسەی دەنگدان لە سه‌عات نۆی بەیانی دەستی پێ‌کرد و بڕیارە تا سه‌عات 9ی ئیوارە بەردەوام ده‌بێ.
لە سەر تا سەری میسر نزیکەی ٥٤ ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
لە لایه‌كی دیکە لایەنگرانی سەرکۆماری پێشووی میسر محەمەد مورسی لە چەند شارێکی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان لە دژی پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرکۆماری رێكخست.