قاھیرە
شاندەکەی فەلەستین جگە لە سەرۆکی فەلەستین لە سائیب عورەیقات ئەندامی رێکخراوی ئازادیخوازی فەلەستین، ئەکرەم حانی راوێژکاری سەرۆکی فەلەستین و ژەنڕاڵ ماجید فەرەج سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی فەلەستین پێکھاتبوو، گەیشتنە قاھیرە و لەلایەن کەمال ئەبو ئایتا وەزیری کار و کۆچبەرانی میسر و بەرەکات ئەلفەراح سەرۆکی باڵوێزخانەی فەلەستین لە قاھیرە و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری میسر و بەرپرسی کەیسی ھەواڵگری فەڵەستینیەوە پێشوازیان لێکرا.
بڕیارە مەحمود عەباس و شاندی یاوەری لەگەڵ عەدلی مەنسور سەرۆکی کاتیی میسر، عەبدولفەتاح سیسی وەزیری بەرگری، نەبیل فەھمی وەزیری دەرەوەی میسر، نەبیل ئەلعەرەبی سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی و شێخ ئەحمەد ئەلتەیب شێخی ئەزھەر کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی مەسەلەکانی نێوانیان و گفتوگۆکردن لەبارەی گۆڕانکارییە ناوچەییەکان.
سەردانی شاندی فەلەستین سێ رۆژ دەخایەنێت.
لەلێدوانێکیدا لەبارەی سەردانی سەرۆکی فەلەستین و شاندی یاوەری، سەرۆکی باڵوێزی فەلەستین لەقاھیرە گوتی: بەمەبەستی سازدانی زنجیریەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی میسر مەحمود عەباس گەشتە قاھیرە .
سەرۆکی فەلەستین لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای قاھیرە باس لە پرۆژەی چارەسەری کێشەی (رۆژھەڵاتی ناوین) و نزیکبوونەوەی پەیوەندیەکانی نێوان (حەماس و فەتح) و (ئیسرائیل و فەلەستین) دەکات، ھەروەھا باس لە دیدارەکەی ئەم دوواییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و کاردانەوەکانی سەردانەکەی جۆن کێری دەکات.