بەغدا
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمرۆ رایگەیاند، بەم نزیکانە ٢١ ملیۆن کارتی ئەلیکترۆنی بەسەر سەرجەم دەنگکدەرانی عێراقد دابەش دەکات.
کۆمسیۆن ھاوکات تا ١٥ی ئەم مانگەیش مۆڵەتی دایە قەوارە سیاسیەکان تا خۆیان تۆمار بکەن و سبەی یەکشەممەیش ١٠٨٠ ناوەندی تۆمارکردن لە سەرتاسەری عێراق دەکرێـنەوە.
سەرۆکی بازنەی ھەڵبژاردن میقداد ئەلشەریفی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەگای کۆمسیۆن گوتی "لە ناوەڕاستی مانگی کانونی دووەم دەست بە دابەشکردنی ٢١ ملیۆن کارتی ئەلیکترۆنی بەسەر سەرجەم دەنگکدەرانی عێراقد دەکرێ، کە ھەموو زانیاریەکانی دەنگدەر و ریزبەندی لە تۆماری دەنگدەران تێدایە".
شەریفی داوای لە قەوارە سیاسیەکان کرد تا ناوەڕاستی ئەم مانگە ناوی قەوارەکانیان تۆمار بکەن. ئەوەیشی ئاشکرا کرد تائێستا ٣٤ قەوارەی سیاسی ناوی خۆیانیان تۆمار کردوە.
ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق لە ٣٠ی نیسانی ٢٠١٤ بەڕێوە دەچێ.