قاھیرە
وا بڕیارە جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانەکەی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، سبەینێ یەکشەممە لە میسڕەوە دەست پێبکات.
بەدر عەبدوڵڵاتی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوی میسر رایگەیاند: سەردانی کیری پەیوەندیی نییە بە دادگاییکردنی محەمەد مورسی کە وا بریارە رۆژی ٤ ی تشرینی دووەم، دانیشتنی دادگاییکردنی سەرکردەکانی کۆمەڵی ئیخوان مسلیمین و محەمەد مورسی دەست پێبکات.
بە پێی زانیاریی کر لەرسرەچاوەی دیپلۆماسی دراونەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، کێری ماوەیەکی کەم دەچێتە میسڕ و لەگەڵ چەند بەرپرسێکی میسڕیدا کۆدەبێتەوە، پاشان میسڕ بەجێ دەھێڵێ.
پێنجەشەممەی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: رۆژی ٣ی تشرینی دووەم، وەیزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانێکی رەسمی بۆ چەند وڵاتێکی ئەوروپی و رۆژھەڵاتی ناوەراست دەست پێ دەکات لەوانە: ریاز، ڤارۆشا، قودس، بەیتلەحم، عەممان، ئەبوزەبی، جەزائیر، ریبات. بەڵام باس لە سەردانی میسر نەکرابوو.