قاھیرە
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە کەسانی نزیک دادگاوی باڵای میسرەوە وەرگیراون، حاکم ئەحمەد سەبری یوسف، سەرۆکایەتیی دادگاییەکە بەڕێوە دەبات و ئەندامانی دەستەی دادگایی بریتین لە: حوسێن قەندیل و ئەحمەد ئەبولفەتاح.
لەلایەکی دیکە لە بەردەم دادگای قاھیرە، ڕێوشوێنی توندی ئەمنیگیراوەتە بەر.
حاکم یوسف یەکێکە لەو دادوەرانەی پێشتر چەندین دۆزی کەسانی بەنێوبانگی بەڕێوە بردووە. پێشتر چەندین سەرکردەی کۆمەڵی ئیخوان موسلیمن بە تۆمەتی ھەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، حوکمداوە.
وا بڕیارە رۆژی دووشەممە ٤ی تشرینی دووەم، محەمەد مورسی سەرۆکی لەسەر کار خراوی میسر دادگایی بکرێت.