ئەنقەرە
بەپێی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بڕیارە ئەحمەد داودئۆغڵو ١٠-١١ی تشرینی دووەم لەسەر بانگھێشتی رەسمیی وەزیری دەرەوەی عێراق ھۆشیار زێباری بگاتە عێراق.
بەپێی راگەیاندنەکە چاوەڕوان دەکرێ داودئۆغڵو لە سەردانەکەیدا لەگەڵ خزەیر خوزاعی جێگری سەرکۆمار و سەرۆکوەزیران نوری مالیکی و وەزیری دەرەوە ھۆشیار زێباری و جێگری سەرۆکوەزیران ساڵح موتڵەگ کۆ ببێتەوە.
ئەم سەردانەش بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان ھەردوو وڵات و تاوتوێکردنی پرسە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکانە.
لە راگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا ھاتووە:
" بەڕێز وەزیری دەرەوەی بەمەبەستی ئەنجامدا کۆبوونەوە رەسمیەکانی سەردانی عێراق دەکات، سەردانەکەش دەرفەتێکە بۆ باشترکردنی پەیوەندیەکان لەڕووی کاری ھاوبەش و بەھێز و فراوانکردنی پەیوەندیی دۆستایەتیی نێوان تورکیا و عێراق."