كه‌ركوك
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی عێراق و روبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ر پێشهاتێك، به‌ره‌ی توركمانی عێراقی دوو جێگری بۆ سه‌رۆك و رێكخهرێكیشیان بۆ به‌ره‌كه‌یان دیاریكرد.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ئه‌رشه‌د ساڵحی له كۆبونه‌وه‌ی كۆتایی به‌ره‌كه‌یاندا دوا گۆڕانكاری سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراقی و توركمانی له عێراق گفتوگۆكران و ژماره‌یه‌ك بڕیاریش دران.
ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و به تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی توركمان به قۆناغێكی هه‌ستیار دا تێده‌په‌ڕێ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ناوماڵی توركمان هه‌ر به هێزی ده‌مێنێته‌وه و له‌گه‌ل هه‌موو لایه‌نه‌كان له كۆبوونه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌مه‌ش بۆ به‌رژوه‌ندی توركمانه‌كان.
ساڵحی هه‌روه‌ها گوتی: "هاوكاری و وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌موو پارته توركمانیه‌كان ده‌كرێ به‌تایبه‌ت كه هه‌ڵبژاردن نێزیكبۆتهوه بۆیه له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته ئاماده‌كاری بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی هه‌بوونا خۆمان بسه‌لمێنین، هه‌ڕه‌شه و پیڵانگێڕی له دژی نه‌ته‌وه‌ی توركما زۆرن ته‌نیا رێگه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و یه‌كگرتن و كاری هاوبه‌شه."
به‌پێی ئه‌و بڕیارانه‌ی به‌ره‌ی توركمانی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری به‌ره‌ی توركمانی عێراقی حه‌سه‌ن تۆران وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك و حه‌یده‌ر قه‌ساب وه‌ك جێگری دووه‌م و هیجران قزانجییش وه‌ك رێكخه‌ری به‌ره‌ی توركمانی عێراقی دیاریكراون كه هه‌رسێكیان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری به‌ره‌ی توركمانی عێراقین.
هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كانی دوا كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی توركمانی، هه‌ریه‌ك له به‌رپرسی لقی موسڵی به‌ره‌ی توركمانی محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌فه‌ندی ئۆغلو و به‌رپرسی لقی سه‌ڵاحه‌دین هه‌یسه‌م موختار ئۆغلو كه برای جێگری پێشووی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی هاشم موختار ئۆغلوه و كه مانگێك به‌ر له ئێستا له دوز كوژرا، وه‌ك ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری به‌ره‌ی توركمانی دیاریكران.
ئه‌رشه‌د ساڵحی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له ماوه‌ی داهاتوو دا گفتۆگۆ و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ره‌وشی ئافره‌ت و گه‌نجی توركمان و زیادكردنی به‌رپرسیاریان له‌ناو رێكخستنی توركمان ده‌كرێ.