مینا
دادگای باڵای تاوانەکان لە پارێزگای مینا، لە چوارچێوەی دادگاییکردنی ٦٨٣ کەس بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر هێزە ئاسایشپارێزەکان و نانەوەی پشێویی لە وڵات، لە کۆتایی دادگاییکردنەکەدا بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ ١٨٣ کەس پەسەند کرد کە لە نێویاندا محەمەد بەدیعی سەرۆکی کۆمەڵەی ئیخوان موسلیمینی تێدایە،
ھەروەھا چوار کەس کە دووانیان ژنن سزای زیندانی ئەبەدییان بەسەردا سەپێنرا و ٤٩٦ کەسیش ئازاد کران.
رۆژی ٢٨ی نیسانی رابردوو، دۆسێی ٦٨٣ کەس رەوانەی دەزگای کاروباری ئاینیی میسر کران بۆ پێداچوونەوە.
بەپێی یاساکانی وڵاتی میسر، هەر دۆسێیەک بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەربچێ، دوای بڕیاری دادگا رەوەانەی دەزگای کاروباری ئاینیی دەکرێ. دوای ئەوە دەزگاکە بۆچوونی خۆی لەمەڕ دۆسێکان ئاشکرا دەکا، دواجار دووبارە دەگەرێرێتەوە بۆ دادگا تا بڕیاری کۆتایی لە بارەیەوە بدا.