Sayed Khodaberdi Sadat
13 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2019
كابوڵ - AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له كابوڵ-ی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان، نه‌سره‌ت ره‌حیمی له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه له شه‌قامی قاسم له پشت فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ هێرشێك ئه‌نجامدراوه.
به پێی ئاماره به‌راییه‌كان، له‌و هێرشه‌دا حه‌وت هاوولاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و، حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
گه‌واهیده‌رانی رووداوه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئامانجی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه زرێپۆشێك بووه كه به ناوچه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه.
به‌هۆی به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه ته‌واوی جامی خانوو و شوێن كاره‌كانی ناوچه‌كه شكاون و، ئه‌و شه‌قامه‌ی هێرشه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی نه‌گرتوه‌ته ئه‌ستۆ.