Esat Fırat
13 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2019
قودس - AA
له‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی سوپای ئیسرائیل له كاته‌كانی دوێنێ به‌یانیيه‌وه ده‌یكاته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراو، ١٦ كه‌س كوژراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای ئیسرائیل له‌دوێنێ-وه تا ئێستا ده‌یكاته سه‌ر ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باكووری كه‌رتی غه‌ززه ١٦ كه‌س كوژراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ٥٠ كه‌س له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه برینداربوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رایای قودسی باڵی سه‌ربازی جیهادی ئیسلاميیهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه خالید مووهفاد فه‌ره‌ج كه له هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر شاری دێربهلاح له ناوه‌ڕاستی كه‌رتی غه‌ززه كوژراوه، كارمه‌ندی سه‌رایای قودس بووه.
دوێنێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه به‌وه كرد كه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای ئیسرائیل كردوویه‌ته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ١٠ كه‌س كوژراون.
سوپای ئیسرائیل دوێنێ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ماڵی به‌ها ئه‌بولعه‌تا، كه یه‌كێكه له فه‌رمانده دیاره‌كانی سه‌رایای قودسی باڵی سه‌ربازی جیهادی ئیسلامی له خۆرهه‌ڵاتی كه‌رتی غه‌ززه. له‌و هێرشه‌دا ئه‌بولعه‌تا و هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌سما ئه‌بولعه‌تا كوژران.