Emel Öz Gözellik
07 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له نزیك زانكۆی كابول له ئه‌فغانستان 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 100 كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.
به‌پێی هه‌واڵی طلوع نیوز، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گشتیی ئه‌فغانستان وه‌حده‌دین مایار رایگه‌یاندووه کە، له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و، 100 كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته، نوسره‌ت ره‌حیمی-ش رایگه‌یاندووه کە، په‌لاماره‌كه بینایه‌كی پۆلیسی كردووه‌ته ئامانج و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌ر له په‌لاماره‌كه ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر خانه‌كانی داعش له شاره‌كه‌دا ده‌ستپێكراوه.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی په‌لاماره‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆگرتووه.
دوێنێ سێشەممە له ئه‌نجامی ته‌قاندنه‌وه‌ی مۆتۆرسكیلێكی بۆمبڕێژكراو به ئۆتۆمبێلێكدا كه كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌ڵگرتبوو، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون.