Ayşe Doğru,Hemın Othman Mohammed
07 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
چین قه‌ده‌غه‌ی كرد فیلمی چینی و ئه‌كته‌رانی بواری فیلمی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له ''رێوڕه‌سمی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌سپی ئاڵتوونی''دا بكه‌ن كه له تایوان رێكده‌خرێت و یه‌كێكه له خه‌ڵاته به‌هاداره‌كانی بواری فیلمی ئاسیا.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن ئیداره‌ی فیلمی چین-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه رێگه نه‌دراوه له نیشتمانی سه‌ره‌كی چینه‌وه فیلم و ئه‌كته‌ران به‌شداری له ٥٦هه‌مین رێوڕه‌سمی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌سپی ئاڵتوونی بكه‌ن كه ٢٣ی تشرینی دووه‌م له تایوان سازده‌كرێت، به‌ڵام هیچ هۆكارێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌خرایه‌ڕوو.
لیژنه‌ی رێكخستنی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌سپی ئاڵتوونی كه به ئۆسكاری ئاسیا ناسراوه، نیگه‌رانی نیشاندا به بڕیاره‌كه و ئاماژه‌ی باوه كرد كه رێوڕه‌سمه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی پلانی بۆ دانراوه له ٢٣ی تشرینی دووه‌مدا سازده‌كرێت.