Zana Natık Kerem
07 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2019
یەمەن ـ AA
گوتەبێژی حووسییەكان، یەحیا سەریع رایگەیاند كە مووشەكێكی بالیستیان ئاراستەی سەربازگەیەك لە باشووری رۆژئاوای سعوودیە كردووە.
یەحیا سەریع لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە: "مووشەكێكی بالیستی جۆری "بەدر - F"مان ئاراستەی سەربازگەیەك لە پارێزگای نەجران باشووری رۆژئاوای سعوودیە كردووە".
یەحیا سەریع راشیگەیاندووە كە مووشەكەكە بە جۆرێك ئامانجەكەی پێكاوە كە دەیان سەربازی سعوودیە و یەمەن كوژران و برینداربوون.
یەحیا سەریع باسی لەوەشكردووە، مووشەكە بالیستییەكە لەو كاتەدا ئاراستەی سەربازگەكەیان كردووە كە هاوپەیمانیەتی عەرەبی بە رابەرایەتی سعوودیە ئامادەكاری دەكرد بۆ ئەوەی پێگەی حووسییەكان لە یەمەن بكاتە ئامانج.
ھیچ روونكردنەوە و زانیارییەك لەو بارەیەوە لە لایەن سعوودیە و سوپای یەمەنەوە بڵاونەكراوەتەوە.