دوحا
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی موسڵمانی جیهان یوسف ئه‌لقه‌رزاوی ئاماژه‌ی به‌وه دا، به‌غدادی كه وه‌ك خه‌لیفه له لایه‌ن داعشه‌وه راگه‌یه‌ندرابوو هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ ئیخوان موسلیمینه‌وه نییه.
له یه‌كێتیه‌كه به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه رایگهیهنرا، كه هه‌واڵانه‌ی له ده‌زگاكانی راگه‌یاند هاتووه كه گوایه كه قه‌رزاوی گوتیه‌تی به‌غدادی له كاتی گهنجیاتیدا په‌یوه‌ندی به ئیخوان هه‌بووه و گشت كاری رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان ئه‌و ئه‌نجامی ده‌دا و روونكردنه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی گرته ڤیدۆكه ئه‌نجامدا.
له روونكردنه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه قه‌رزاوی به داپۆشراوی ئاماژه‌ی به به‌غدادی كردبوو كه گوترابوو "ئه‌م پیاوه سه‌ر به ئیخوانه و گوتیان چاوی له سه‌ركردایه‌تی بووه. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵ له به‌ندیخانه مایه‌وه بۆچوونی گۆڕی. ئێمه رووبه‌ڕووی توندڕه‌وه‌كان ده‌بینه‌وه. " راگه‌یه‌نرا كه ئه‌و كه‌سانه هیچ زانیارییه‌كیان نییه سه‌باره‌ت به وشه‌ی " گوتیان".
له به‌شێكی دیكه روونكردنه‌وه‌كه هاتووه "ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له چه‌ند به‌شێكی چاوپێكه‌وتنه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه پێویسته له جیهانی ئیسلامی بیروڕای میانڕو بێته ئاراوه و ئه‌و روونكردنه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به وه‌ستان به‌رامبه‌ر به گروپه توندڕه‌وه‌كان پشتگوێ خرابوو."
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كرا كه قه‌رزاوی به‌غدادی ناناسێت و گوترا: "ئه‌وانه‌ی كه روونكردنه‌وه‌ی شێخیان بینیوه ده‌زانن كه به‌رامبه‌ر به داعش و گشت گروپه توندڕه‌وه‌كان ده‌جولێته‌وه."