Sangar Hamad Azeez
31 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2016
بەشی گوللـە هاوێشتنی کرداری لە مانۆڕی سەربازیی ئەفەس ٢٠١٦، بە سەرکەوتوویی بە کۆتا هات.
مانۆڕەکە کە لە ناوچەی دۆغان بێی ئەنجام درا هەریەک لە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکوەزیران بینالی یڵدرم، سەرۆکی ئەرکانی سوپا ژەنەراڵ هولوسی ئاکار و وەزیری بەرگری, فیکری ئشک ئامادەبوون.
هەروەها هەریەک لە وەزیری بەرگری ئازەربایجان زاکیر حەسەنۆڤ، سوپاسالاری سعوودیە عەبدولڕەحمان سالح ئەلبونیان، سوپاسالاری قەتەر غانم بن شاهین غانم، سوپاسالاری ئۆکراینا ڤیکتۆر مۆژینکۆ، جێگری سوپاسالاری پۆڵۆنیا ئاناتۆڵ واژتان، فەرماندەی هێزی زەمینی ئەمریکا بێن هۆگس، فەرماندەی هێزی زەمینی ژاپۆن کیۆ فومی ئیواتا و فەرماندەی هێزی زەمینی پاکستان راهیل شەریف لەگەڵ ٢٥٥ چاودێر لە ٧٩ وڵات ئامادەی مانۆڕەکە بوون.
لە مانۆڕەکە ٩٠٠ سەربازی بیانی وڵاتانی ئەڵمانیا، ئەمریکا، ئازەربایجان، بەریتانیا ، قەتەر، پۆڵۆنیا و سعوودیە بەشدارییان لە مانۆڕەکە کرد.
جێگەی ئاماژەیە تایبەتمەندییەکانی ئەم مانۆڕە بریتییە لەوەی کە یەکەم جارە مانۆڕێکی سەربازیی نێودەوڵەتی لە ناوچەکە ئەنجام بدرێت، لەمەودوا ساڵێک مانۆڕی سەربازیی میللی ئەنجام دەدرێت سالێک مانۆڕی سەربازیی نێودەوڵەتی، بۆ یەکەم جارە هەلیکۆپتەری تورکی خۆری 'ATAK ' بەکار هێنرا، بۆ یەکەم جار لە شوێنی ئەنجامدانی مانۆڕەکە کۆمپانیای بەرگری میللی کرایەوە و نزیکەی ١٨ کۆمپانیای ناوخۆ بەشدارییان لە مانۆڕەکە کرد.