Ramal Abdullah Mahmood
11 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2017
ئەرزنجان - AA
لە ئاکامی بەریەککەوتنی دوو ئۆتۆمبێل لە ئەرزنجان سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئۆتۆمبێلی ژمارە i 24 AN 112 کە لە لایەن عەلی حەیدەر یڵمازی تەمەن ٥٩ ساڵيیەوە شوفێری دەکرا، لە نزیک شارۆچکەی تەرجان لە رێگەی سەرەکی ئەرزەڕۆم-ئەرزنجان خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێک کە لە لایەن کەسێکی تەمەن ٤٨ ساڵ بە ناوی گورسەل کۆرکماز شۆفێری دەکرا.
لە ئاکامی رووداوەکەدا هەردوو شۆفێر و سەرنشینێک بە ناوی رەحیمە یغت کە تەمەنی ٥٠ ساڵ بوو، گیانیان لەدەستدا.