گیانلەدەستدانی سێ سه‌ربازی سوپای نیشتمانیی سووریا لە گرێ سپی
- له ئاكامی هێرشی تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه بۆسه‌ر سوپای نیشتمانیی سووریا كه له ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-دا به‌شداره، سێ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٨ی دیكه‌یش برینداربوون.
İdlib
گرێ سپی/ سه‌رێ كانی – AA
له ئاكامی هێرشی تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه بۆسه‌ر سوپای نیشتمانیی سووریا كه له ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-دا به‌شداره، سێ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٨ی دیكه‌یش برینداربوون.
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به‌رده‌وامه له پێشێلكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی توركیا و ئه‌مریكا بۆ راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی بۆ ماوه‌ی ١٢٠ كاتژمێر تاكو تیرۆریستان له ناوچه‌كه بكشێنه‌وه.
له ئاكامی ئه‌نجامدانی هێرشێك به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بۆسه‌ر ئه‌و سه‌ربازانه‌ی سوپای نیشتمانیی سووریا كه له هێڵی به‌رگری گونده‌واره‌كانی گرێ سپی له ئه‌ركداربوون، سێ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ی دیكه‌یش برینداربوون.
هه‌روه‌ها له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو، هه‌شت سه‌ربازی دیكه‌ی سوپای نیشتمانیی سووریا له سه‌رێ كانی برینداربوون كه سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین بوون بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه.
له ده‌سپێكی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-یه‌وه تاكو ئێستا، ٨٤ سه‌ربازی سوپای نیشتمانیی سووریا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣١٠ی دیكه‌یش برینداربوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن