Rewa Mahmut Hasan
15 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2017
مۆسکۆ AA
دوای گوتەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە داوای کردبوو رووسیا لە خاکی کریمیا بکشێتەوە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا رایگەیاند کە کریمیا خاکی رووسیاوە و نایدەن بەکەس.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا، زاخارۆڤا وەڵامی گوتەکانی ترەمپی دابوویەوە کە لە رێگەی گوتەبێژی کۆشکی سپی، شان سپایسەرەوە ئاراستەی رووسیای کردبوو دەربارەی کەمکردنەوەی توندوتیژیەکان لە ئۆکراینا و کشانەوە لە کریمیا و لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەدا کە کریمیا خاکی خۆیانە و نایدەن بەکەس.
لەبارەی ئەگەری بەشداریکردنی گرووپی کوردی و پەیەدە لە کۆبوونەوەیەک کە بڕیارە لە مۆسکۆ ئەنجام بدرێت، زاخارۆڤا گوتی: "ئاگاداری ئەو بابەتە نیم رێگە بە بەشداربوونێکی لەو چەشنە نادرێت لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی رووسیا".
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا، زاخارۆڤا ئاماژەی بەوەدا کە لە ١٨ی شوباتدا، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و تورکیا پلانیان هەیە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی میونخدا چاویان بەیەک بکەوێت، هاوکات ئاشکراشی کرد کە هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئەمریکا لە ١٦ی شوباتدا لە شاری بۆن لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی جی ٢٠دا، چاویان بەیەک دەکەوێت.