عێراق

سەركۆماری عێراق پێشوازیی كرد لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا

- سەركۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیی كرد لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جان ئیڤ لۆدریان و شاندی یاوەری.

Zana Natık Kerem  | 17.10.2019 - نوێکردنەوە : 20.10.2019
سەركۆماری عێراق پێشوازیی كرد لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا

Baghdad

بەغدا ــ AA

سەركۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیی كرد لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جان ئیڤ لۆدریان و شاندی یاوەری.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆمار لە دیدارەكەدا بەرهەم ئەحمەد ساڵح جەختیكردەوە لە چڕكردنەوەی ھەوڵەكان بۆ پشتوانیكردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ڕێگانەدان بە گرووپە تیرۆریستییەكان بۆ دووبارە خۆڕێكخستنەوەیان، تا جارێكی دیكە نەبنە مەترسی بۆسەر ناوچەكە و جیھان، بەتایبەتی كە عێراق ھێشتا لەژێر كاریگەری تاوان و وێرانكارییەكانی گرووپی تیرۆریستی داعش دەربازی نەبووە.

لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا سەركۆماری عێراق ئاماژەی بەوە كرد كە "لەشكركێشی" توركیا بۆسەر خاكی سووریا، دەبێتە ھۆكاری شكست پێھێنانی ھەوڵەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دژایەتیكردنی تیرۆر، ھاوكات جەختیكردەوە لە پێویستی راگرتنی بەپەلەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی توركیا و بەھاناوەچوونی ھاووڵاتییانی سڤیل لەو ناوچانەی كە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی تێدایە.

لە دیدارەكەدا باس لە چۆنیەتی بەھێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ھاریكاری ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵات كرا، ھاوكات تاوتوێی پێشھاتەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە و جیھان كرا.

بەیانی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جان ئیڤ لۆردیان بە مەبەستی دۆزینەوەی میكانیزمێكی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییكردنی چەكدارە بیانییەكانی داعش لە عێراق بەسەردانێك گەیشتە بەغدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın