عێراق

''داعشە عێراقییەکان لە سووریا وەردەگرین و لێرە دادگاییان دەکەین''

- وەزیری دەرەوەی عێراق، محەمەد عەلی حەکیم: "ئەو داعشانەی بە رەگەز عێراقین لەگەڵ خێزانەکانیان لەسووریاوە وەریاندەگرینەوە و (لە عێراق) دادگاییان دەکەین".

Haydar Karaalp  | 17.10.2019 - نوێکردنەوە : 18.10.2019
''داعشە عێراقییەکان لە سووریا وەردەگرین و لێرە دادگاییان دەکەین''

Baghdad

بەغداد - AA

وەزیری دەرەوەی عێراق، محەمەد عەلی حەکیم رایگەیاند، ئەو داعشانەی بە رەگەز عێراقین لەگەڵ خێزانەکانیان لەسووریاوە وەریاندەگرینەوە و (لە عێراق) دادگاییان دەکەین.

محەمەد عەلی حەکیم کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە بەغدا لەگەڵ هاوتا فەڕەنسیەکەی جان-ئیڤ لۆدریان، ئەنجامدا.

محەمەد عەلی حەکیم ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەی داعشەکان لە سووریا زۆر زۆرە و گوتی: ''لە سووریا کۆمەڵێکی زۆر داعش هەن کە لە ٧١ وڵاتی جیاوە هاتوون".

وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی دۆخی داعشە عێراقییەکانی نێو سووریا گوتی: ''ئەو داعشانەی بە رەگەز عێراقین لەگەڵ خێزانەکانیان لەسووریاوە وەریاندەگرینەوە و (لە عێراق) دادگاییان دەکەین".

حەکیم ئاماژەی بە گرژیەکانی ئەمریکا و ئێران دا و رایگەیاند کە لە پێناو کەمکردنەوەی گرژیەکانی ناوچەکە و پاراستنی ئاسایشی بازرگانی گەرووی هورمز هەوڵێکی نێودەوڵەتی هەیە.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جان-ئێڤ لۆدریان رایگەیاند، هۆشداری ئەوە دەدەین کە ئەگەری هەیە ئەو داعشانەی لە بەندینخانەکانی سووریادان، لە عێراق و سووریا جارێکی تر دەربکەونەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın