Betül Yürük,Mohammed Baqi Hussein
10 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2017
نیویۆرك - AA
له شاری لوبۆك سەر بە ویلایه‌تی تێكساس باشووری ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پۆلیسێك له ئه‌نجامی په‌لامارێكی چه‌كداریدا کوژرا.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی زانكۆی ته‌كنیكیی تێكساس، خوێندكارێك دوای ئه‌وه‌ی له ژووره‌كه‌ی له كه‌مپی زانكۆكه‌دا مادده‌ی هۆشبه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه، ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیس كراوه. خوێندكاره‌كه له بنكه‌ی پۆلیس به چه‌كه‌كه‌ی ته‌قه‌ی له پۆلیسه‌كان كردووه و له ئه‌نجامدا یه‌كێكیان کوژراوە.
به پێی راگهیهنراوهكه خوێندكاره‌كه كه ناوی هۆڵیس دانیهڵسه، هه‌وڵی هه‌ڵاتنی داوه به‌ڵام ده‌ستگیركراوه.