Sema Kaplan
11 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2016
دیاربه‌كر - AA
سه‌رۆكی لقی ناوچه‌ی دیجله‌ی ئاك پارتی، ده‌ریان ئاكتەرت له‌لایەن چه‌كدارانی په‌كه‌كه تیرۆر کرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، كاتژمێر 11ی شه‌وی رابردوو به‌كاتی ناوخۆی توركیا، چه‌كدارانی په‌كه‌كه لهبهنزینخانهكهی خۆیدا هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر ئاكتەرت.
ئاكرهت له شوێنی رووداوه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای په‌لاماره‌كه ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ ده‌ستگیركردنی چه‌كداره‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ستپێكرا.
ساڵی رابردووش سه‌رۆكی لقی ناوچه‌ی دیجله‌ی ئاك پارتی، دەریان ئاكتەرت له‌شوێنی كاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه كرایه ئامانج و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه.