Abdullah Shukur,Mazın Asad
11 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند: "ھەم تورکیا و ھەمیش وەک رووسیا، پشتگیری لە وەستانی خوێنڕێژی لە سووریا دەکەین بە زووترین کات. ئێمەش دەمانەوێت بە خێراترین کات سووریا بۆ چارەسەری سیاسی تێپەڕ بێت".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا پوتین بۆ ماوەی کاتژمێرێک و ٤٠ خولەک لە کۆشکی موبەین کۆبوونەوە و پاشانیش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشی رێکخست.
پوتین رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا باسی بابەتەکانی ھەماھەنگی لە بواری مرۆیی کراوە چەند پێشنیارێک لە بواری رۆشنبیری و گەشتوگوزار تاوتوێ کراوە.
"پشتگیری لە وەستانی خوێنڕێژی لە سووریا دەکەین"
سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند: "ھەم تورکیا و ھەمیش وەک رووسیا، پشتگیری لە وەستانی خوێنڕێژی لە سووریا دەکەین بە زووترین کات. ئێمەش دەمانەوێت بە خێراترین کات سووریا بۆ چارەسەری سیاسی تێپەڕ بێت، پێویستە ھەمم ئەوانەی ئاشتیان لە سووریا دەوێت دەبێ پشتیوانی لەمە بکەن".
پوتین جەحتیشی لەوە کردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوو لایەن ھاوڕابوونە لەسەر گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ شاری حەلەب و دەبێ لە کاتی گواستنەوەی ھاوکارییەکان ئاسایشی ناوچەکە بپارێزرێت.
پوتین ئاشکراشی کرد کە پێشنیاریان خستووەتە بەردەم ئەمریکا بەوەی کە ئۆپۆزسیۆنی سووریا و سوپای سووریا لە رێگای کاستیلۆی رۆژھەڵاتی شاری حەلەب کە تاکە رێگایە بۆ چوونە نێو ئەو شارە، دووربخرێنەوە. گوتیشی: "ئەمریکا ئەم پێشنیارەی پشتگوێ خستووە یانیش نەیویستووە بیکات. پوتین جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوە لە کۆبوونەوەکەی پەیوەندیدار بە سووریا لە شاری لۆزان کە بڕیارە لە رۆژی شەممەی داھاتوو ئەنجام بدرێت باسی ئەو بابەتە دەکەن.
پوتین گوتیشی: "لە بەرامبەر پشنیارەکەی نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ستیڤان دی میستورا بۆ وەستاندنی خوێنڕێژی حەلەب و دوورخستنەوەی گرووپەکە چەکدارەکان، لەگەڵ ئەردۆغان لەسەر چڕکردنەوەی ھەوڵەکانمان لەوبارەیەوە کۆکبووین".
سەرۆکی رووسیا لە کۆتایی قسەکانیدا بەھۆی ھەوڵ و ھەستیارییەکانی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمەڕ گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و تورکیا و مێوانداریکردنی، ستایشی ناوبراوی کرد.